ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس هاتە سەر هێڵ بۆ رودیگەر

یاریگا-یانەی پاریس سان جێرمان یەکەم خوازیاری تۆنی رودیگەری بەرگریکاری چێڵسییە پاش ئەوەی راگەیەندرا بلوز دەیەوێت ئەو یاریزانە بفرۆشێت.

ناوبراو لە پلانەکانی فرانک لامپاردی راهێنەردا نیە و گەنگەشەی ئەوە لەگەڵ پاریس دەکەن کە بەیەکجاری ئەو یاریزانە بفرۆشنە پاڵەوانەکەی فەڕەنسا بەڵام لە ئێستادا لایەنی کڕیار تەنها دەیانەوێت بە خواستن بیگوازنەوە.

تۆنی لە دوو یاری سەرەتای وەرزدا بەرامبەر بارنلی و لیڤەرپوول بانگهێشتنەکرا و چێڵسی سوورە لەسەر فرۆشتنی بەر لە داخستنی درگای گواستنەوەی هاوینە لە ٥ی مانگی داهاتوودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button