ئیتاڵیا

لێکۆڵینەوە لە “قۆپی” کردنەکەی سوارێز بەشێوەیەکی کاتی وەستێنرا

یاریگا-لویس سوارێز لە ئێستادا هیچ سزایەک نادرێت پاش ئەوەی ئاشکرابوو لە تاقیکردنەوەی زمانی ئیتاڵی قۆپی کردووە کە پێویست بوو بۆ وەرگرتنی ناسنامەی نیشتەجێبوون لە وڵاتە.

دوو لە پارێزەرانی یۆڤی بە ناوەکانی لویس چیاپێرۆو  مارکۆ لویجی ئامادەی دادگاییەکی تایبەت بوون لەسەر ئەو کەیسە، بەگوێرەی سکای سپۆرت پاش کۆبوونەوەیەکی ٧ کاتژمێری بڕیاردرا بەهۆی دزەکردنی زانیارییەوە لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان رابگیرێن.

ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە نزیک بوو لە پەیوەندیکردن بە یۆڤی بەڵام سەرەتا پێویست بوو تاقیکردنەوەی زمانی ئەو وڵاتە تێپەڕبکات، بەڵام دەگوترا پارێزەرەکانی یۆڤی لەگەڵ ئەو زانکۆیە رێککەوتبوون کە تاقیکردنەوەکەی تێدا ئەنجام دەدرا کە وەڵامەکان بەر لە تاقیکردنەوەکە بدەن بە سوارێز و لە بەرامبەردا یۆڤی یاریزانی زیاتر  دەهێنێتە زانکۆکەیان بۆ تاقیکردنەوە. لە دادگاییەکەدا دوو پارێزەرەکە هەوڵی ئەوەدەدەن بیسەلمێنن یوڤێنتۆس هەرگیز پەیوەندی بە قۆپی کردنەکەی سوارێزەوە نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button