ئه‌مریکائه‌وروپا

هێرشبەرێکی نوێ بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل کرا

یاریگا
ماتێئۆس کۆنیا، هێرشبەری هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی هێرتابەرلینی ئەڵمانیا بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرا.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ بەڕازیل بڵاویکردووە دوای ئەوەی گابریێل جێسۆس، هێرشبەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بە هۆی تووشبوونی بە پێکان لە لیستی هەڵبژاردەکەیان دوور خرایەوە، تیتی راهێنەر بریاریدا کە هێرشبەرەکەی یانەی هێرتابەرلینی ئەڵمانیا لە شوێنی ئەو یاریزانە بانگهێشت بکات.

هەڵبژاردەی بەڕازیل بریارە 10 و 14ی مانگی داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر رووبەرووی هەڵبژاردەکانی بولیڤیا و پیرۆ ببنەوە.

Back to top button