ئه‌وروپائیسپانیا

سوارێز وەڵامی میسی دەداتەوە

یاریگا
دوای ئەوەی کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بریاریدا دەستبەرداری لویس سوارێز، گۆڵکاری ئۆروگوایی یانەکەیان بن، کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و یەکەم کەسیش کە کاردانەوەی بەرامبەر یانەکەی هەبوو لیۆنێل میسی یاریزانی ئارجێنتینایی ئەو یانەیە بوو.

لیۆ ئەمڕۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پۆستێکی بڵاوکردەوە و دڵگرانی خۆی بەرامبەر شێوازی بەرێکردنی یاریزانە ئۆروگواییەکە بە ئاشکرایی دەربڕی و دواتر ئەو یاریزانە وەڵامی پۆستەکەی میسی دایەوە و ئەویش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی ” سوپاس بۆ تۆ هاوڕێ خۆشەویستەکەم، بۆ ئەو کاردانەوەی بەرامبەر من، هەروەها سوپاسی ئەو هەڵوێستەت بەرامبەر خۆم و خانەوادەکەم دەکەم کە رۆژی یەکەمەوە هەتبوو، هەوڵ بدە هەمیشە چێژ لە ژیان وەربگری و پیشان بدە کە چۆن یاریزانێکی نمونەییت و ئێستاش هەموو کەسێک دەزانێت تۆ یاریزانێکی چۆنیت و من هەمیشە خۆشم ئەوێیت”.

تەنها میسی کاردانەوەی بەرامبەر رەفتاری بەرپرسانی یانەکەی لەسەر کەیسی دەستبەرداربوون لە لویس سوارێز نەبوو، بەڵکو نێیمار داسیلڤاش هێرشی کردە سەر کارگێری یانەکەی پێشووی.

Back to top button