ئینگلتەرا

ئۆبامیانگ: دوو شت قایلی کردم لە ئارسیناڵ بمێنمەوە

یاریگا- پیێری ئێمریک ئۆبامیانگ دوو هۆکاری کاریگەر باس دەکات لە پشت بڕیاری مانەوەی لە ئارسیناڵ، دوای ئەوەی ل ڕابردوودا دەنگوباسی چوونی لە “گەنەرز” نزیک بوو لە یەکلا بوونەوە.

هێرشبەرە گابۆنییەکە دواجار سەرەتای ئەم مانگە هاندەرانی ئارسیناڵی دڵخۆش کرد و بڕیاری مانەوەی دا بۆ سێ وەرزیتر لەگەڵ یانەکەی باکووری لەندەن. لە چاوپێکەوتنێکیدا کە ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان بڵاویان کردۆتەوە، له نێویشیاندا میترۆ، ئۆبامیانگ دەڵێت: “دوو شت قایلیان کردم بە مانەوە. هۆکاری یەکەم، مایکڵ ئارتێتا بوو، چونکە هەر لەو کاتەوەی هاتۆتە ئێرە، زۆر خاڵی ئەرێنی لەگەڵ خۆی هێناوە. فەلسەفەی نوێی بۆ هێناوین. پێم وایە ئەو شتێکی گرنگ بوو، چونکە لەگەڵ یاری کردنی مندا دەگونجا. هەست دەکەم لەگەڵ ئارتێتا زیاتر پێش دەکەوم…. ئەوە هۆکاری سەرەکی بوو. ئینجا دووەم شتیش، ئەو خۆشەویستیە زۆرەیە لە هاندەران و تەواوی یانەکەوە پێم دەبەخشرێت. هەمووان زۆر زۆر بە باشی مامەڵەم لەگەڵ دەکەن. هەر وا هەست دەکەم لە ماڵی خۆمم. بۆیه منیش لە ئارسیناڵ مامەوە.”

گۆڵکارەکەی پێشووری برووسیا دۆرتمۆند، وەرزی ڕابردوو لەگەڵ تۆپچییەکان توانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بە دەست بهێنیت و ماوەی نزیکەی ساڵێکە کاپتنی یەکەمی یانەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button