ئیسپانیاگرنگترین

مێسی بەتوندی هێرش دەکاتە سەر بارسێلۆنا لەسەر سوارێز

یاریگا-لیۆ مێسی ئەمڕۆ پەیامی ماڵئاوایی خۆی بۆ لویس سوارێزی هاوڕێی بڵاوکردەوە و جگە لە دەربڕینی خەمناکییەکی بێ وێنە بۆ رۆیشتنی ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە، هەروەها بە توندی هێرشی کردە سەر بەرپرسانی بارسێلۆنا.

دەقی پەیامەکەی مێسی ” دەمزانی سەخت دەبێت بەڵام ئەمڕۆ کە چوومە ژووری خۆگۆڕین بەڕاستی هەستم پێکرد چەند سەخت دەبێت کە رۆژەکان یەک لەدوای یەک لەگەڵ تۆ بەسەرنەبەم لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا. زۆر بیرتان دەکەین و ساڵانێکی زۆربوو لە هاوڕێیەتی و نان خواردن و لە بەسەربردنی رۆژانەمان بەیەکەوە.
هەستێکی نامۆ دەبێت تۆ ببینم بە درێسی یانەیەکی ترەوە و چ جای بەرامبەرت یاری بکەم، دەبوو بەو جۆرە یانەکەت جێبهێشتایە کە شایستەی بوویت وەک  یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی مێژووی یانەکە، و بەدەستهێنانی چەندین سەرکەوتن لەگەڵ تیم و هەروەها لەسەر ئاستی تاکەکەسی، نەک بەو جۆرە دەربکرێیت بەڵام لە راستیدا گەیشتوومەتە ئەوەی هیچ شتێکم لاسەیر نیە (لە بارسێلۆنا).
هیوای باشترینت بۆ دەخوازم لە ئاڵنگارییە نوێیەکەت. زۆرم خۆشدەوێیت، زۆر زۆرم خۆشدەوێیت و بەهیوای بینینەوەت بەمزووانە”.

یەکەم بڕیاری رۆناڵد کۆمانی راهێنەری نوێی بارسا، بڕیاری دوورخستنەوەی لویس سوارێز بوو لە یانەکە، پاشانیش هەریەک لە ئارتورۆ ڤیداڵ، سیمیدۆ و ئیڤان راکیتیچی دوورخستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button