ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیدز یونایتد یاریزانێکی پێشووتری ڕیاڵ مەدریدی گواستەوە

یاریگا- یانەی لیدز یونایتد یاریزانێکی پێشووتری ڕیاڵ مەدریدی گواستەوە ڕیزەکانی.

لیدز، کە دوای 16 ساڵ گەڕاوەتەوە بۆ پریمەرلیگ، بۆ پتەوکردنی هێڵی بەرگری بە گرێبەستێکی چوار وەرزی دیگۆ یۆرێنتی گواستەوە.

یاریزانەکەی دڵی بەرگری، دەرچووی ئەکادیمیای ڕیاڵ مەدریە و پێشتر لە ساڵانی 2013-2017 درێسی شاهانەکانی دەپۆشی تا ئەو کاتەی بە خواستن ڕووی کردە ڕایۆ ڤایکانۆ و مالاگا و ماوەی سێ وەرزیشە بۆ ڕیاڵ سۆسیداد یاری دەکات.

گواستنەوەی بەرگریکارە 27 ساڵییەکە دوای ئەوە دێت تیمەکەی مارسێلۆ بێلسا لە دوو یاری سەرەتادا لە خولی ئینگلیزی تامی شکستێک و بردنەوەیەکی کردوووە. بە جۆرێک لە هەردوو یارییەکەدا حەوت گۆڵی لێ تۆمار کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button