ئه‌ڵمانیا

مولەر نازناوەکانی لەگەڵ شڤاینشتایگەر یەکسان کردەوە

یاریگا- تۆماس مولەر توانی ژمارەی نازناوەکانی لەگەڵ باستیان شڤاینشتایگەری هاونیشتیمانی یەکسان بکاتەوە دوای بردنەوەی جامی سوپەری ئەورووپا لەسەر حیسابی یانەی سێڤیای ئیسپانی.

بایەرن میونخ شەوی ڕابردوو توانی بە ئەنجامی 2-1 لە ڕکابەرە ئیسپانییەکەی بباتەوە، لە یارییەک کە گەشتە دوو چارەکی زیادکراو، بەوەش چوارم نازناوی ئەم وەرزەیان بەرز کردەوە لە سەرجەم ئەو پاڵەوانێتی و ڕکابەریانەی تێدا بەشدار بوون.

تۆماس مولەر، کە وەک باشترین یاریزانی یارییەکەش دەستنیشان کرا، کۆی نازناوەکانی ژیانی پیشەگەرێتی خۆی گەیاندە 26 و لەگەڵ باستیان شڤاینشتایگەری هاونیشتمانی یەکسان بوویەوە.

لە ئێستدا تەنها تۆنی کرووسی ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید لە نێو ئەڵمانییەکان خاوەنی زۆرترین نازناوە (27). بۆیە ڕکاری ئەم دوو ئەستێرەیەی مێرەنگی و باڤارییەکان درێژە دەکێشێت بۆ چنینەوەی زیاتر، بەو پێیەی هەردوو یاریزان لە یاریکردن بەردەوامن و لە دوو یانەی تینوو بە نازناودان.

Back to top button