ئه‌وروپا

تۆماس مۆلەر پەیامێك بۆ ئەستێرەیەكی بایرن دەنێرێت

یاریگا: تۆماس مۆلەر ، ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پەیامێك بۆ یاریزانێكی هاوڕێی دەنێرێت دوای بەدەستهێنانی جامی سوپەری ئەوروپی.

لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا لە دوای یاریەكە ئەستێرە ئەڵمانیەكە ووتی: ئێمە دڵخۆشین، ئەوە هەستێكە دەرنابڕدرێت، بۆ ماوەی 120 خولەك بەرامبەر ڕكابەرێكی سەخت یاریمان كرد،بەڵام لە كۆتایدا ئێمە توانیمان نازناوەكە بەدەست بهێنین.

هەروەها ووتیشی: پیرۆزبایی لە یانەكەم دەكەم و بە تایبەت خافی مارتینیز ، بۆ ئەو گۆڵە نایاب و گرنگەی تۆماریكرد، ئێستا جامی سوپەر لای ئێمەیە.

شایەنی باسە ڕۆژنامەكان باس لە نزیكبوونەوەی خافی مارتینیز دەكەن لە یانەی ئەتلەتیك بلباوی ئیسپانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button