ئه‌وروپا

سەرۆكی ئەتلەتیكۆ مەدرید: لەو كاتەوەی لە ئەیاكس بوو هەوڵی گواستنەوەی سوارێزمان دەدا

یاریگا: ئینریكی سیریزۆ، سەرۆكی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ئاشكرایكرد كەوا یانەكەی زۆر لە مێژە دەیەوێت لویس سوارێز بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

دوای ئەوەی ڕونالد كومان ڕایگەیاند كەوا لە پلانەكانیدا نیە ئەستێرە ئۆرۆگوایەكە بڕیاریدا پەیوەندی بە ڕۆخی بلانكۆسەوە بكات.

دوای پەیوەندیكردنی بە یانەكەیانەوە سەرۆكی ئەتلەتیكۆ مەدرید ووتی: زۆر دەمێكە سەرسامی ئاستی سوارێزم، دەمانویست بیگوازینەوە یانەكەمان لەو كاتەوەی لە ئەیاكس یاری دەكرد، بەڵام بەهۆی باری دارای یانەكەوە نەمانتوانی بیگوازینەوە.

هەروەها سەبارەت بە سەرۆكی بارسێلۆنا جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ ووتی:ئەو یەكێكە لە باشترین سەرۆكەكانی مێژوو ، ئەو كارانەی كردوویەتی شایەتی بۆ دەدات ، ئێمە پەیوەندیەكی باشمان هەیە لەگەڵ بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button