ئه‌مریکا

دی ماریا: هەموو یاریەک ئاستم وەکو مباپێ و نێیمارە کەچی بانگهێشت نەکراوم

یاریگا- وا دەردەکەوێت ڕۆژەکان لە بەرژەوەندی ئانخێل دی ماریا هەڵناسووڕێت کاتێک بە چەند ڕۆژێک دوای بانگهێشت نەکردنەوەی بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی ئەرجەنەتین، لە خولی فەڕەنسیش سزای ڕاگرتنی بۆ چوار یاری هاتە سەر بەهۆی ڕووداوەکانی نێو یارییه پڕ لە پێکهەڵپژانەکەی مارسیلیا.

بانگ نەکردنەوەی دی ماریا بۆ دووی یاری داهاتووی تانگۆ، ئەستێرەکەی پی ئێس جی شێتگیر کردووە بە نادادگەری دەبینێت کە لە پاڵ نەبوونی ئەم لە لیستەکەی سکالۆنی ڕاهێنەردا، ناوی لیۆنێل مێسی تێدایە. وەک لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ Closs Continentalدا دەڵێت:

ناتوانم شیکردنەوەیەک بۆ ئەمە بدۆزمەوە. هیچ وشەیەکم پێ نییە. زۆرێک دەڵێن گوایە من 32 ساڵم بۆیە بانگهێشت نەکراوم. بەڵام من هەر بە هەمان شێوەی خۆم بەردەوامم لە ڕاکردن. لە هەموو یارییەکیش ئەوەم پیشان داوه. مەگەر لەگە PSG چاوێکی خۆم بریندار بکەم ئینجا بۆ ئەرجەنتین بانگم بکەن. تێگەشتنی ئەوە زەحمەتە کە سەرەڕای تەندروستیەکی باش، کەچی بانگهێشت نەکراومەتەوە. کەواتا پێویستیان بە من نییە، بەڵام من هەر کۆششی خۆم دەکەم لە پێناو پێگەکەم. ئایا 32 ساڵم و ئیتر بەتەمەنم؟ ئەگەر ئەوە خاڵی دەستپێک بێت بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوەمان لە ئەرجەنتین، دەبێ بۆ مێسی و ئۆتامێندی و ئەوانیتریش هەروابێ کە ئاستی بەرز پیشکەش دەکەن. ئەو دووانەش دەبێ بڕۆن. من لە هەموو یارییەک ئەوە پیشان دەدەم کە دەتوانم لە ئاستی مباپێ و نێیماربم.”

تانگۆ لە مانگی داهاتوو دوو یاریی هەیە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئیکوادۆر و بۆلیڤیا لە میانی پاڵاوتنەکانی ئەمرکای باشوور بۆ گەشتن بە مۆندیال.

بابەتی زیاتر

Back to top button