ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: چێڵسی کڕینی مێندی راگەیاند

یاریگا-یانەی چێڵسی بەردەوامە لە پتەوکردنی ریزەکانی و بەفەرمی گواستنەوەی ئێدوارد مێندی گۆڵپارێزی رینیسی فەڕەنسی راگەیاند بەرامبەر بە ٢٢ ملیۆن پاوەند.

یانە ئینگلیزییەکە دوای کڕینی چەندین ئەستێرەی وەک هاڤێرتز، تیاگۆ سیلڤا، تیمۆ ڤێرنەر، حەکیم زیاش و بین چێڵوێڵ، پێویستی بە گۆڵپارێزێک بوو تاوەکو رکابەری کیپا بکات بۆ پێکهاتەی سەرەکی.

مێندی وتی “ئەمە خەونێکە هاتە دی کە بێمە ریزی ئەم یاریزانە گەورانە و فرانک لامپارد راهێنەرم بێت، خۆشحاڵم و بەپەرۆشم بەزووترین کات هاوڕێ تازەکانم ببینم”.

 

بڕیارەکەی بلوز پاش ئەوە هات جارێکیتر هەڵەی راستەوخۆی کیپا بووە هۆی ئەوەی گۆڵیان لێ تۆماربکرێت لەم وەرزەدا سەرەڕای متمانەی فرانک لامپاردی راهێنەر بە گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button