ئیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەتڵەتیکۆ مەدرید ئۆفەرێکی 85 ملیۆن یۆرۆیی مان سیتی ڕەت کردۆتەوە

یاریگا- یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە مان سیتی دەستەوارەیەکی گەورەی (85 ملیۆن یۆرۆ)ی پێشکەش کردوون بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی ڕۆخی بلانکۆس، بەڵام ڕەتیان کردۆتەوە.

یانە ئیسپانییە، لە زاری ئێنریکی سیریزۆی سەرۆکەوە ئەو ڕاستیەی درکاند سیتیزنس داوای خۆسێ خێمینێزی بەرگریکاری ئۆرۆگوایی کردووە، بەڵام ئەتەڵەتیکۆ ڕەتی کردۆتەوە، وەک لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ  El Transistorدا گوتی: “بەڵێ، ئەو ئۆفەرەمان پێ کەشتووە، بەڵام خێمینێز یاریزانێکی نایابی ئێمەیە و، ئێمەش ویستمان لەسەر ئەوەیە یاریزانە نایابەکان لە تیمەکەماندا هەبن.”

بە گوێرەی ڕۆژنامەی”ئاس”ی ئیسپانی، کە ناوەڕاستی ئەم مانگەش هەواڵێکی لەو بارەیەوە بڵاو کردوە پیپ گواردیۆلا ئامانجێتی خێمینێز لە بری کالیدۆ کۆلیبالی بگوازێتەوە، بە ئۆفەری 89 ملیۆن یۆرۆیی لە بەرگریارە 25 ساڵانەکەی ئەتڵەتیکۆ مەدیرد چوونەتە مامەڵەکەوە. ئەو نرخەش گرانترین گرێبەست دەبوو لە مێژووی یانه ئینگلیزییەکە، کاتێک ساڵی پار هەر لە ڕیزەکانی ڕۆخی بلانکۆس ڕۆردی بە بەهای 62.8 ملیۆن پاوەند (68.6 ملیۆن یۆرۆ) گواستەوە و بوو بە گرانترین بۆندی مان سیتی.

 بەرگریکاری ئۆرۆگوایی، خۆسێ خێمینێز

 

بابەتی زیاتر

Back to top button