ئیتاڵیا

دیبالا گەڕایەوە مەشقەکانی یۆڤی

یاریگا-پاولۆ دیبالا ئەستێرەی یانەی یوڤێنتۆس بە هاوڕێکانی شادبووەوە و گەڕایەوە مەشقەکان پاش دوورکەوتنەوە بۆ ماوەی مانگێک.

هێرشبەرە ئەرژەنتینییەکە بەهۆی پێکان لە رانی دا  چوار هەفتەیە دوورە پەرێزە و بەشداری یەکەم هەفتەی وەرزی نوێی خولی ئیتاڵی نەکرد، بەڵام ئەمڕۆ دەستیکردووەتەوە بە مەشقە تاکەکەسییەکان و ئەگەری ئەوە هەیە بۆ یاری داهاتووی بیانکۆنێری ئامادە بێت.

لەلایەکی دیکە ئەلڤارۆ مۆراتا لەگەڵ واژۆکردنی  گرێبەستەکەی، راستەوخۆ پەیوەندی بە مەشقەکانەوە کرد و بەگوێرەی یاساکانی یانەکە دەبێت یەکەم یەکەی مەشقی بەتەنها بێت بەڵام نزیکترین یاری یۆڤی لە رۆژی یەکشەممەدایە و هەربۆیە پێشبینی دەکرێت بانگهێشتی یارییەکە بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button