ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆتنهام ٥٠ ملیۆن یۆرۆی تەرخانکردووە بۆ یاریزانێکی ئینتەر

یاریگا-یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز گرێبەستێکیان ئامادەکردووە بە بەهای ٥٠ ملیۆن یۆرۆ لەپێناو بەدەستهێنانی میلان شکرینیاری بەرگریکاری ئینتەرمیلان.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئەمڕۆ بەڕێوبەری وەرزشی تۆتنهام و بریکاری کارەکانی یاریزانەکە لە میلانۆ کۆبوونەتەوە و گفتوگۆکانی بەباشی چوونەتە پێش. هەرچەندە ئینتەر داوای ٦٠ ملیۆنی کردووە بەڵام سپێرز ئامادەیە ٥٠ ملیۆن بدات لەگەڵ شایستەی دارایی بۆ یاریزانەکە بەگوێرەی ئاست و ئەنجام.

لە هاوینی ئەمساڵدا بەردەوام دەنگۆی بەرگریکارە سلۆڤاکییە ٢٥ ساڵەکە هەیە و پێدەچێت یانەکەشی رازی بێت، بە تایبەت کە پێویستیان بە پارەیە بۆ گواستنەوەی نیکۆڵا میلێنکۆڤیچی یاریزانی فیۆرەنتینا.

بابەتی زیاتر

Back to top button