ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: بارسێلۆنا ڕۆشتنی لویس سوارێزی ڕاگەیاند

یاریگا: یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕایگەیاند كەوا گەشتوونەتە ڕێككەوتن لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەری ئۆرۆگوای لویس بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید.

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕۆشتنی گۆڵكاری یانەكەی ڕاگەیاند بە بڕی 6 ملیۆن یۆرۆ و ڕۆژی پێنج شەممە ئاهەنگێكی ماڵئاوایی بۆ ڕێكدەخرێت.

كاتێك ڕونالد كومان پەیوەندی بە یانە كەتەلۆنییەكەوە كرد سوارێزی ئاگاداركردەوە كەوا لە پلانەكانیدا نیە و پێویستە یانەكە جێبهێڵێت.

شایەنی باسە ئەستێرە ئۆرۆگوایەكە لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە بلاوگراناوە كرد و 198 گۆڵی تۆمار كرد و وەك سێیەم گۆڵكاری مێژووی یانە كەتەلۆنییەكە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button