ئینگڵته‌را

تیاگۆ سیلڤا ئاشکرای دەکات بۆچی پێشتر حەزی لە یاریکردن نەبووە لە پریمەرلیگ

یاریگا- تیاگۆ سیلڤا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای ئەزموونێکی زۆر لەگەڵ پاریس سانت جیێرمان ڕووی کردە چێڵسی و لە یەکەم کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەو هۆکارە کرد کە پێشتر حەزی نەبووە لە پرمەرلیگ یاری  کات.

سیلڤا، کە 209-2012 ئەی سی میلانی وەک دەروازەی هەتانی بۆ ئەورووپا هەڵبژارد و پاشانیش بۆ هەشت وەرز بەرگری له درێسی پی ئێس جی کرد، گوتی:

لە ڕاستیدا هەرگیز پێشووتر خۆم لە پریمەرلیگدا نەدەبینیەوە چونکە شێوازێکی زەحمەتی تۆپێ پێ بوو. هیچ خواستێکم لە یاریکردن لێرە نەبوو بەهۆی ئەوەی لەم خولە یاری کردن بە شووتی درێژ و تۆپی بەرز  باو بوو، ئەوەش لەگەڵ حەزی مندا نەدەگونجا. خۆ دەشزانم چۆن لەگەڵ شێوازی تۆپی درێژ یاری بکەم بەڵام زیاتر پێم خۆشە یاری لە زەوی بێت، توانای خۆمم دەزانی. بەڵام دواتر وردە وردە تۆی پێی ئینگلیزی سەرنجی ڕاکێشام، ئەوەی من بناسێت ئەم ڕاستیە دووپات دەکاتەوە. ئێستا یاری کردن لێرە زۆر گۆڕاوە، زیاتر تەکنیکیترە.”

ئەمشەو بلووز لە جامی کاراباو بەرامبەر بارنسلی یاریی هەیه و چاوهڕێ دەکرێت بەرگریکارە تەمەن 36 ساڵانەکە بۆ یەکەم جار بە درێسی یانه لەندەنییەکەوە بەشداری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button