ئینگلتەرا

یاریزانێكی بێرنلی: كلۆپ پێی ووتم بۆندت پێشكەش دەكەین ئەگەر گۆڵ لە مانچستەر سیتی تۆمار بكەیت

یاریگا- ئاشلی بارز ئەستێرەی بێرنلی دووپاتیكردەوە كە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی یاری مانچستەر سیتی دەكەین.

لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا یاریزانەكەی بێرنلی ووتی: نامەیەكم لە كڵۆپ ڕاهێنەری لیڤەرپولەوە بۆ هات كە داوای لێكردم گۆڵ دژی مانچستەر سیتی تۆمار بكەم و یارمەتی یانەكەی بدەم بۆ بردنەوەی پریمەرلیگ.

بارنز ووتیشی: نامەی زۆرم بۆ هاتووە لە هاندەرانی لیڤەرپولەوە هەمووان باس لە یاریەكەی سیتی دەكەن، تەنانەت یۆرگن كڵۆپ نامەی بۆ ناردم و ووتی ئەگەر گۆڵ تۆمار بكەیت دژی سیتی ئەوا بۆندت پێشكەش دەكەین.

بەردەوام بوو ووتی: شتێكی نایابە گۆڵ تۆمار و بێرنلی یاریەكە بباتەوە، لە مێژوودا دەمێنێتەوە كە ئێمە هاوكاری لیڤەرپولمان كرد نازناوەكە ببەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button