ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: وڵڤرهامپتن سیمیدۆی وەک یاریزانی نوێی یانەکە ڕاگەیاند

یاریگا- تۆزێک پێش ئێستا یانەی وڵڤرهامپتنی ئینگلیزی نێڵسن سیمیدۆی وەک یاریزانی نوێی گورگەکان ناساند.

بەپێی ئەوەی وۆڵڤز بڵاوی کردۆتەوە، گرێبەستەکە تا ساڵی 2023 دەبێت لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی تا هاوینی 2025.

وەک سکای سپۆرتس خستوویەتیە ڕوو، نرخی گواستنەوەی  یاریزانه تەمەن 26 ساڵانەکە لە باسێلۆناوە بۆ وڵڤرهامتن 29 ملیۆن پاوەندە.

سیمیدۆ دەبێته دەیەمین یاریزانی پورتوگالی لە ڕیزەکانی یانە ئینگلیزییەکە لە ژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەری پورتوگالی نونۆ سانتۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button