ئیسپانیا

لینگلێت: بردنەوەی لیگا شتێكی سەخت بوو

یاریگا- كلیمین لینگلێت بەرگریكاری بارسێلۆنا باس لە بردنەوەی لیگا دەكات و بە كارێكی سەخت ناوی دەبات.

بە بردنەوەیان لە لیڤانتی بە گۆڵێكی لیۆنێل میسی بە. فەڕمی بارسێلۆنا نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی وەرگرت ، و نازناوی ژمارە 26 لە مێژووی یانەكەدا.

لینگلێت لە لێدوانەكانی بۆ موڤیستار ووتی: بردنەوەیەكی ئاسان نەبوو، بەڵام هەر لە یەكەم ڕۆژەوە كارمان بۆ كرد تا بگەین بەم سەركەووتنە، دڵخۆشم بە بردنەوە و ئاهەنگگێڕان لەگەڵ هاندەرەكانمان.

هەروەها ووتیشی: بە. باروودۆخی سەختدا تێپەڕین، بەڵام ئەوە نازناوەكە جوانتر دەكات، پێوویستە ئاهەنگێكی خێرا بگێڕین پێش دەستپێكردنی كارە گرنگەكەمان، پێوویستە خۆمان ئامادە بكەین بۆ یاریەكانی داهاتوو.

بەرگریكارە فەڕەنسیەكە بەردەوام بوو ووتی: ئەوە یەكەم نازناوی من بوو لەگەڵ یانەكەم هیوادارم زیاتر بێت، ئەوە بە هاوكاری سەرجەم  هاوڕێكانم بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button