ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بارسا گرێبەستە نوێیەکەی ڕادەگەیەنێت

یاریگا- تەنها چەند کاتژمێرێک ماوە تا بارسێلۆنا گواستنەوەی یاریزانێکی نوێ بۆ کامپ نو ڕابگەیەنێت کە دەمێکە هەوڵەکانی بۆ چڕ کردۆتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، دوێنێ ئێوارە بلاوگرانا لە ڕێگەی ئۆسکار گراو، سەرۆکی جێبەجێکاری بارسا توانیویەتی لەگەڵ ئایاکسی هۆڵەندی پرسی گواستنەوەی سێرجینیۆ دێست، بەرگریکار لای ڕاست، یەکلایی بکاتەوە.

ئەو سەرچاوە ئەوەشی ئاشکرا کردووه کە چەند کاتژمێرێکیتر بەرگریکارە ئەمریکیەکە دەبێتە یاریزانی یانە کەتەلۆنییەکە.

مارکا باس لەوە دەکات، لە بەرامبەر گرێبەستەکەدا، بارسا 20 ملیۆن ێورۆ دەدات لەگەڵ پێنج ملیۆنیتر وەک زیادەی ئەگەری گۆڕانکارییەکان. لە ئێستادا تەنها چەند خاڵێکی بچووک ماونەتەوە تا ڕێککەوتنی کۆتایی بە دی بێت، لەوانە چۆنیەتی پێدانی ئەو بڕە پارەیە کە بە دوو گوژمە بدرێت یاخود سێ.

دێستی تەمەن 19 ساڵ، تەنها ئامانج و خواستی بارسای لەسەر نەبوو، بەڵکو بایەرن میونخیش لە کێبڕکێی دەست خستنی تواناکانیدا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button