ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: نیلسۆن سیمیدۆ ڕۆشتنی خۆی لە بارسێلۆنا ڕاگەیاند و پەیامێكی ماڵئاوایی بڵاوكردەوە

یاریگا: نیلسۆن سیمیدۆ ، یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕۆشتنی خۆی لە یانە كەتەلۆنییەكە ڕاگەیاند و پەیامێكی ماڵئاواییشی بڵاوكردەوە.

زۆربەی سەرچاوەكان ناوی یاریزانەكەیان نە یانەی وۆلڤەر هامبتۆنی ئینگلیزیەوە بەستوەتەوە و وا چاوەڕوان دەكرێت یاریزانە پورتوگالیەكە بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ناوبراو بكات.

لە پەیامێكی ماڵئاواییدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی: سوپاس بارسێلۆنا بۆ ئەوەی چانسی ئەوەت پێدام ئەم درێسە بپۆشم و لە كامپ نۆو یاری بكەم، سوپاس كە ئەم یانەیە وایلێكردم بەرەو پێشەوە بچم چ وەك یاریزان چ وەك كەسایەتیم.

” سێ ساڵی نایابم بەڕێكرد، سوپاسی هاوڕێكانم و تەواوی كارمەندانی یانەكە و تەواوی ئەو كەسانە دەكەم كە هاوكارم بوون لێرە.

بابەتی زیاتر

Back to top button