ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید هیچ یاریزانێک ناگوازێتەوە

یاریگا
ئەم هاوینە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بریاریداوە هیچ یاریزانێکی نوێ بۆ ریزەکانیان نەگوازنەوە و لە بەرامبەردا دەیانەوێت دەستبەرداری چەند یاریزانێکیش ببن.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی شاهانەکان زینەدین زیدانی راهێنەری یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە ئەم وەرزە لە پێناو رێکخستنی شایستە داراییەکانیان ئامادەنین هیچ یاریزانێکی نوێ بگوازنەوە، لە کاتێکدا ئەو یانەیە سەرەرای قەیرانە داراییەکان 320 ملیۆن یۆرۆ سوودیان هەبووە و چەند دەستبەرداری یاریزانێکیشی بونە و بەرامبەر ئەو یاریزانانەش نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆیان دەستکەوتووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ریال مەدرید بە مەرجێک زستانی داهاتوو یاریزانی نوێ دەگوازێتەوە، ئەگەر لە سەرەتای ساڵی داهاتوو رێگە بە هاندەران بدرێت بۆ یاریگاکان بگەڕێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button