ئه‌وروپائیسپانیا

یۆڤیچ وەڵامی زیدان دەداتەوە

یاریگا
لوکا یۆڤیچ، هێرشبەری سڕبی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا نەبووەتە جێگەی متمانەی زینەدین زیدانی راهێنەر فەڕەنسی ئەو یانەیە، بۆیە دەنگۆیەک هەیە ئەو یاریزانە ئەم وەرزە بە خواستن بۆ یانەیەکی دیکە بگوازرێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە هێرشبەرە سڕبیەکە وەکو دیار ئەم وەرزەش نەبووەتە جێگەی متمانەی راهێنەری یانەکەی و هەربۆیەش هەوڵێک هەیە ئەو یاریزانە بە خواستن بۆ یانەیەکی دیکە بگوازرێتەوە. دوای ئەو هەوڵانەی شاهانەکان، یۆڤیچ گرتەیەک لە راهێنانەکانی لە ستۆری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردووە، کە سەلمێنەری ئەوەیە لە کاتی راهێنانەکان بە باشی دەردەکەوێت و گۆڵی زۆریش دەکات، بەڵام راهێنەرەکەی گرنگی پێ نادات.

یۆڤێچ وەرزی رابردوو بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ لە یانەکەی ئاینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیاوە گواسترایەوە ریال مەدرید، بەڵام لە یەکەم وەرزی لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان تەنها بەشداری 27 یاریی کرد و دوو گۆڵی تۆمار کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button