ئیسپانیا

بارتۆمیو ئامانجی بارسا دوای لالیگا ئاشکرادەکات

جۆسیپ ماریا بارتۆمیو سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا رایدەگەیەنێت دوای بەدەستهێنانی لالیگا ئێستا ئامانجیان دووبارەکردنەوەی سەروەرییەکی رابردووە و دەیانەوێت سەرجەم سێ ناسناوە سەرەکییەکە بەدەست بهێنن.

بارسا گەیشتووەتە یاری کۆتایی جامی شا و وە یاری پێش کۆتای خولی پاڵەوانەکان. بارتۆمیۆ دوای بردنەوەی لالیگا وتی “ئەمە مانای ئەوەیە ئێمە لەسەر رێگایەکی راست دەڕۆین، ئاهەنگگێڕانەکانمان تایبەتترە چونکە چوارشەممە بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان دەجەنگین. ئێستا دەتوانم بڵێم ئامانجمان بەدەستهێنانی سێ ناسناوەکەیە “.

لە کۆتا ١٠ ساڵی رابردوودا، ئەمە حەوتەمین جارە بارسێلۆنا ناسناوی لالیگا بەرزدەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button