ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی هاتنی گۆڵپارێزی نوێی ڕاگەیاند

یاریگا- فرانک لامپارد، ڕاهێنەری چێڵسی هاتنی ئێدوارد مێندی بۆ چێڵسی له دەنگۆوە کرد بە ڕاستی و زانیاری نوێی بە ڕۆژنامەنووسان دا.

لە چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەینێیان لە جامی کاپیتاڵ وەن، ڕاهێنەرەکەی بلووز ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئێدوارد مێندی ئێستا لە لەندەنە و خەریکی ئەنجامدانی پشکنینه پزیشکیەکانیەتی بۆ پەیوەندی کردن بە شینپۆشەکانی پایتەختەوە.

گۆڵپارێزە سەنیگالییەکەی ڕینی فەڕەنسی، دەبێتە ڕکابەرێکی توندی کیپا ئاریزابالای ئیسپانی، کە ماوەیەکە ئاستی وەک پێویست نابینرێت.

پیتەر چیکی بەڕێوبەری وەرزشی چێڵسی ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە هێنانی مێندی، هەر بۆیە فرانک لامپارد گەشبینی خۆی بە گۆڵچییە نوێیەکە دەربڕی.

بابەتی زیاتر

Back to top button