ئینگلتەرا

کاراگەر: ئەستێرەیەکی مان سیتی تەنها لەدوای رۆناڵدۆ و مێسییەوەیە

یاریگا-جیمی کاراگەر ئەستێرەی مێژوویی یانەی لیڤەرپوول ستایشی ئاستی کێڤن دێ بروینی یاریزانی مان سیتی دەکات و پێی وایە لە ئێستادا سێهەم باشترین یاریزانی جیهانە.

شەوی رابردوو مان سیتی بە ئاستێکی بەرز شکستی بە وۆڵڤەرهامپتن هێنا و لەو یارییەی جارێکیتر ئەستێرە بەلجیکییەکە بە ئاستێکی بەرز دەرکەوت. کاراگەر بۆ سکای سپۆرت وتی “ئەو لە ئێستادا باشترین یاریزانی پریمەرلیگە. هەروەها ناسناوی باشترینی خولەکەشی بردەوە لە وەرزی رابردوو، هەرچەندە ئەگەر ئەوەش نەبووایە من هەر پێم وایە ئەو باشترینی خولەکەیە. جاران ئەوەم بۆ ئێدین هازارد دەگووت پێش ئەوەی رووبکاتە مەدرید بەڵام ئێستا کێڤن دەخەمە ریزی سێهەم باشترین لە دوای رۆناڵدۆ و مێسی. ئەگەر بتوانم یاریزانێک بگوازمەوە بۆ لیڤەرپوول بەدڵنیاییەوە ئەو دەبێت، ئەو خەونی هەموو راهێنەرێکە”.

دێ بروین لە یارییەکەی شەوی رابردوو، گۆڵێکی بە لێدانی سزا تۆمارکرد و گۆڵێکی دیکەی دروستکرد. جگە لەوەش شەش هەلی گۆڵی رەخساند و یارمەتی هێڵی بەرگریدا بە پچڕاندنی پێنج تۆپ.

بابەتی زیاتر

Back to top button