ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسا گرەوی لەسەر ئاستی ڤیداڵ کردووە لەگەڵ ئینتەر

یاریگا-ئارتورۆ ڤیداڵ ئەمڕۆ واژووی لەسەر گرێبەستێکی دوو ساڵە کرد لەگەڵ ئینتەرمیلان و شێوازی فرۆشتنەکەی ئەو یاریزانە سەرنجی میدیاکانی راکێشاوە.

سەرەتا بارسا بە یەک ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ ئینتەرمیلان رێککەوتن بەڵام دواتر  بڕیاردرا بارسا هیچ پارەیەک وەرنەگرێت و لەبری ئەوە تەواوی مافەکانی خۆی لەسەر ئاست و ئەنجامی ئەو یاریزانە دەبێت. بەمەش بارسا تەنها لە بارێکدا قازانج دەکات ڤیداڵ ئاستێکی بەرز لەگەڵ ئینتەر پێشکەشبکات و یانەکەشی ناسناو بباتەوە.

ڤیداڵ پێشتر لە خولی ئیتاڵی بۆ چوار وەرز لەگەڵ یوڤێنتۆس یاری کردووە  و لەژێر راهێنەرایەتی ئەنتۆنیۆ کۆنتی سێ ناسناوی کاڵچیۆی بردووەتەوە. جارێکیتر لەگەڵ ئەو راهێنەرە بەیەک دەگەنەوە و سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە ٣٣ ساڵ بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکە ئینتەر رەنگە بۆ وەرزی سێهەم گرێبەستی لەگەڵ نوێبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button