ئیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین
ڕاستەوخۆ

شەڕی ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوولە لەسەر مباپێ

پاڵەوانانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا بۆ مێرکاتۆی داهاتوو شەڕیانە لەسەر مباپێ

یانەی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی کێبڕکێیەکی توند لەلایەن یانەی لیڤەرپوول دەبێتەوە، لەسەر گواستنەوەی کیلیان مباپێ.

تا ئێستا ئەستێرەکەی یانەی پاریس سانجێرمان بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ شازادەکان نەداوە و ئەمەش وایکردووە بۆ هاوینی ساڵی داهاتوو، سانجێرمان ناچار بە فرۆشتنی بکات، چونکە لە ساڵی ٢٠٢٠ گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، بۆ مێرکاتۆی داهاتوو، ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوول هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرە فەرەنسییەکە دەدەن و نرخەکەشی نزیک ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

هەرچەندە مباپێ رەنگە زیاتر حەزی لە یاریکردن بێت لە ژێر سەرپەرشتی زێنەدین زیدان، بەڵام کۆمپانیای نایکی کە بووەتە سپۆنسەر لیڤەرپوول، بەڵێنی گواستنەوەی یاریزانێکی گەورەی پێداون و کیلیان لە سەرووی هەموویانەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button