ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین
ڕاستەوخۆ

سوارێز تووڕەیە و بارسێلۆنا پاشگەزبووەتەوە

قەیرانێکی دیکە لە نێوان سوارێز و بارسێلۆنا سەریهەڵداوە، لویس بەهەر شێوەیەک بێت دەیەوێت بچێتە ئاتلێتیکۆ

هێرشبەری نێودەوڵەتی یۆرۆگوایی و سەرەڕمی یانەی بارسێلۆنا گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید.

سەرەڕای رێککەوتنی نێوان لویس سوارێز و یانەکەی پایتەخت، کەچی تا ئێستا فایلی گواستنەوەی یەکلانەکراوەتەوە و ئێلپیستێلێرۆ یاریزانی بارسایە.

رادیۆی RAC1 بڵاویکردووەتەوە، سوارێز گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ بارسێلۆنا و بە گوێرەی رێککەوتنەکەدەبێ بارسا رێگەی چوونەدەرەوەی بدات و قەرەبووی دوا ساڵی گرێبەستەکەشی پێ بدەن.

سەرەڕای ئەمەش، کارگێڕی ئاتلێتیکۆ هیچ بەڵگەیەکیان لانییە کە ئازادیی گواستنەوەی سوارێزیان بۆ دووپاتبکاتەوە. ئەمەش مەرجێکی سەرەکییە بۆ ئاتلێتیکۆ، چونکە نایەوێت هیچ بڕە پارەیەک بۆ گواستنەوەی خەرج بکات، بەو پێیەی مووچەیەکی بەرزییان بۆ بڕیوەتەوە و دەیانەوێت سوارێز بەڵگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا پێبێت.

کارگێڕی بارسێلۆنا لە دوای ئاگاداربوون لە رێککەوتنی نێوان سوارێز و ئاتلێتیکۆ، لە پڕۆسەی ئازادکردنی سوارێز پاشگەزبووەتەوە و نایەوێت بەخۆڕایی دەستبەرداری لویس ببێت.

دواکەوتنی گفتوگۆکانی گواستنەوەی سوارێز رەنگە یانەکەی پایتەخت لە پڕۆسەکە پاشگەزبکاتەوە، بەهۆی تێپەڕبوونی کات و دڵنیانەبوون لە چارەنووسی سوارێز لە کامپ نو.

ئاتلێتیکۆ جیا لە سوارێز خەریکی گفتوگۆی سەرەتاییە لەگەڵ ئیدێنسۆن کاڤانی و ئیدێن دزیکۆ، کە هەردووکیان بێ کێشەن لەڕووی گواستنەوەی یەکجارەکییەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button