ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین
ڕاستەوخۆ

رەنگە دێلێ ئالێ لەگەڵ مباپێ و نەیمار ببینین

یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی لە سپێرز پشتگوێ خراوە و راپۆرتەکان باس لە جێهێشتنی وایت هارت لێن دەکەن

لە دوای دوورکەوتنەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی خۆزێ مۆرینیۆدا، پێدەچێت دێلێ ئالێ ریزەکانی یانەی تۆتێنهام جێبهێڵێت.

لە دوای گواستنەوەی گارێس بەیڵ و ئاست بەرزی هاری کین و کیم سۆنگ هیۆن، چانسەکانی دێلی ئالێ بۆ بەدەستهێنانی شوێنێکی سەرەکی لە پێکهاتەکەی مۆرینیۆدا ئەستەم بووە، هەربۆیە رەنگە سپێرز ئالێ بخاتە نێو لیستی گواستنەوەکاندا.

دارێن بێنت، هێرشبەری مێژوویی سپێرز پێی وایە، گواستنەوەی دێلێ ئالێ بۆ یانەی پاریس سانجێرمان، سوودێکی زۆری دەبێت و شانبەشانی کیلیان مباپێ و نەیمار دەتوانێت ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش بکات.

لە یاری یەکەمی سپێرز بەرامبەر ئێڤەرتۆن، ئالێ لە گێمی دووەم گۆڕانکاری بۆ کرا و بەشداری لە یاری بەرامبەر یانەی لۆکۆمۆتیڤ پلۆڤدیڤ نەکرد و لە دوا یاریشدا بەرامبەر یانەی ساوسامپتن، بەشداری پێنەکرا و مۆرینیۆ هۆکارەکەی بۆ زۆری ژمارەی یاریزانان لە هێڵی ناوەڕاست دەگەڕێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button