ئیتاڵیاگرنگترین

ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشە لە ئیتاڵیا دەکات

پێدەچێت ئەم وەرزەی سێریا ئەی چەندین کێشەی لەمجۆرەی لێ سەرهەڵبدات، ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشە لە تۆرینۆ دەکات

ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشە لە یانەی تۆرینیۆی ئیتاڵی دەکات و رەنگە تەشەنەکردنەوەی ڤایرۆسەکە کێشە بۆ خولە گەورەکانی ئەوروپا دروست بکات.

رۆژنامەی سکای سپۆرت ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، ئەندامێکی یانەی تۆرینۆ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ئەمەش رەنگە کۆمەڵێک یاریزان ناچار بکات، خۆیان کەرەنتین بکەن.

لە سەرەتای ئەم مانگە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، تۆرینۆ ناچار بوو یارییە ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ هەڵبوەشێنێتەوە.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان باس لە دواخستنی یاری داهاتوویان بەرامبەر یانەی ئاتاڵانتا دەکەن، بۆ ئەوەی لە سەلامەتی یاریزانان و ئەندامانی یانەکە دڵنیا بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button