ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕۆژی ناساندنی مۆراتا وەک یاریزانی یوڤێنتوس دەستنیشان کرا

 یاریگا- بە فەرمی ناساندنی ئالڤارۆ مۆراتا وەک یاریزانی نوێی یوڤێنتوس تەنها چەند کاتژمێرێکی ماوە و، یاریزانەکە دەگەڕێتەوە بۆ یانەکەی پێشووتری.

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، ئەمڕۆ پشکنینە پزیشکیەکان بۆ هێرشبەرەکە ئەنجام دەدرێت و سبەینێ چوارشەممە بە فەرمی وەک یاریزانی نوێی خانمە پیرەکە دەناسێنرێت.

مۆراتای تەمەن 27 ساڵ، لە ماوەی وەرزەکانی 2014-2016 یاریزانی بیانکۆنێری بوو پاش ئەوەی ڕیاڵ مەدریدی بۆ ئەم یانەیە بە جێ هێشت. گەڕانەوەی ئەم جارەشی لە ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە بۆ یوڤی، بە خواستن دەبێت بە بەهای 10 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی ساڵێک لەگەڵ مافی کڕینی وەک یاریزانی هەمیشەیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button