ئه‌وروپا

فەرمی: ڕاكیتیچ وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند

یاریگا: ئیڤان ڕاكیتیچ ، یاریزانی یانەی سێڤییای ئیسپانی بە شێوەیەكی فەرمی وازهێنانی خۆی لە یاریكردنی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

لە دوای 12 ساڵ یاریكردن لەگەڵ هەڵبژاردەی كرواتیا و ئەنجامدانی 106 یاری و تۆماركردنی 16 گۆڵ ناوەڕاستكارەكەی پێشووی بارسێلۆنا وازی لە یاری نێودەوڵەتی هێنا.

یاریزانەكە بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی هەڵبژاردەی كرواتیا نووسیوویەتی: وازهێنانم لەگەڵ هەڵبژاردەكەم سەختترین بڕیار بوو بۆ من، ئەو ماوەیەی لەگەڵ هەڵبژاردەكەم خۆشترین ساتەكانی ژیانم بوو، پێم وایە یاریزانی لاوی بە توانامان هەیە كە لە توانایاندا هەیە باشتر پێشكەش بكەن.

لە كۆتایشدا نووسیوویەتی: هەر یاریەك لەگەڵ هەڵبژاردەكەم لە یادەوەریم دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button