ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چیرۆکی بارسێلۆنا و لویس سوارێز کۆتایی هات

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا و لویس سوارێز ئەستێرەی یانەکە رێککەوتن لەسەر ئەوەی گرێبەستی نێوانیان بەکۆتا بهێنن لە هاوینی ئەمساڵدا.

بەگوێرەی رادیۆی کاتالۆنیا  ئێستا سوارێز یاریزانێکی بێ یانەیە و خوێندنەوە بۆ ئەو ئۆفەرانە دەکات کە بەدەستی گەیشتوون و بەمزووانەش بەفەرمی رادەگەیەندرێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە ئەگەری پەیوەندیکردنی بە یوڤێنتۆس کەمێک لاواز بووە و دوور نیە هەر لە لالیگا بمێنێتەوە  و پەیوەندی بە ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە بکات.

رۆیشتنی گۆڵکارە بەئەزموونەکەی بارسا پاش ئەوە هات رۆناڵد کۆمانی راهێنەر بە راشکاوانەوە پێی راگەیاند لە پلانەکانیدانیە و دەتوانێت یانەیەکی نوێ هەڵبژێرێت بە ساڵێک بەر لە کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button