بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینیاریگا

نـیمچە فـەرمی : یوڤانـتۆس بە نیـازە ئەلـڤارۆ مۆراتـا بە خواستن بگوازێتەوە

دووبارە بـاس لەوە دەکرێت کە یوڤانـتۆس بە نیـازە ئەلـڤارۆ مۆراتـا بە خواستن لە یـانەی ئەتلەتیکـۆ مەدرید برفێنێت.

بـەگوێرەی ئاژانـاسی دیپۆڕتس کواترۆ کە ھـەردوو یانەی یوڤانـتۆس و ئەتلەتیکـۆ مەدرید گەیشتونەتـە رێکـەوتن دەربارەی گواستنەوەی ئەلڤــارۆ مۆراتـا بە خواستن بۆ یـانەی یوڤانـتۆس .

فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵیش دەڵێت یۆڤی بە ١٠ ملیۆن یۆرۆ بە خواستن دەیگوازێتەوە  و دوای وەرزێک مافی کڕینەوەی یەکجارەکی هەیە بە ٤٥ ملیۆن یۆرۆ.

سەرەتا بیانکۆنێری بەنیاز بوو ئێدین دژێکۆ بگوازێتەوە ریزەکانی بەڵام ئەو باسە دواکەوت پاش ئەوەی یانەی رۆمای خاوەنی دژێکۆ نەیتوانی ئەرکادیوز میلیک بگوازێتەوە ریزەکانی وەک جێگرەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button