ئه‌مریکا

لە دیمەنێکی ناوازەدا تووتیەک هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل دەوەستێنێت

یاریگا- لە دیمەنێکی کەم وێنەدا تووتیەک هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی بەڕازیل ناچار دەکات ڕاهێنانەکانیان بوەستێنن.

لە گەرمهی مەشقەکاندا، تووتیەکی تەری لە بانە سەری برونا بێنیتێسی بەرگریکار دەنیشێتەوە و پاش هەواڵدانێک دواتر باڵندەکە بەرەو لای یەکێک لە گۆڵەکان هەڵدەفڕێت.

برونا، کە ڤیدیۆکەی بەپارچەنووسینێک لە ئینستاگرامی خۆیەوە هاوپێچ کردووه، جگە لەوەی ساتەوەحتی دیمەنەکە وەک هاوسۆزییەک بۆ تووتیە وێڵبووەکە دەگری، نووسیویشیەتی: “هەزاران ئاژەڵ بەهۆێ ئاگرکەوتنەوەکانەوە ژیان لە دەست دەدەن. ئەگەر ئەمەش بەردەوامبێت، ئەوا ئەوەی لەم ڤیدیۆیه دەیبین، مەحاڵە جارێکیتر بیبیننەوە. دە با ئاگەداربین. دە با پارێزگاری لە گەورەترین میراتمان بکەین کە سروشتە.”

بابەتی زیاتر

Back to top button