ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یوڤێنتوس سوارێز ناگوازێتەوە!

یاریگا- یوڤێنتوس هەموو چاوەڕوانییەکانی هەوادارنی تۆپی پێی ئاوەژو کردەوە کاتێک بە فەرمی ڕایانگەیاند کە لویس سوارێز ناگوازنەوە یانەکەیان.

له لێدوانێکی نوێدا کە زۆربەی میدیاکان بڵاویان کردۆتەوە، لەوانە سکای سپۆرتس، فابیۆ پاراچی بەڕێوبەری وەرزشی خانمە پیرەکە لە بارەی گواستنەوەی سوارێز کە هەمووان چاوەرێی ڕاگەیاندنی گرێبەستەکەی بوون، دەڵێت: “لە ئێستادا تەنها پێویستمان بەهێرشبەرێکه. سوارێز؟ ئەو لە لیستەکەماندا نابێت بەهۆی ئەوەی کاتی دەوێت تا پاسپۆرتی ئیتاڵی وەردەگرێت، ئەوەش دەکوێتە دوای 5ی مانگی داهاتوو واتا دوای وادەی گواستنەوەکانی هاوینە.ئێمە هەرگیز لە گواستنەوەی سوازێزەوە نزیک نەبووین، تەنها بژاردەیەک بوو بیرمان ڵێ دەکردەوە.”

ئەو قسانەس پاراچی لە کاتێکدایەسوارێز لە ئێستادا لە ئیتاڵیایە و تاقیکردنەوەی زمانی ئیتاڵی بۆ ئاستی B بە سەرکەوتووی تێپەڕاندووە و چاوەڕوان دەکرا بەفەرمی چوونی بۆ یوڤی ڕابگەیەنرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button