ئینگڵته‌رابازاری گواستنه‌وه‌

مۆرینهۆ داوای یاریزانێکی پشت پێ نەبەستراوی مانچستەری لە سەرۆکی تۆتنهام کردووە

یاریگا- یانەی تۆتنهام چاوی لە یاریزانێکی پشت پێ نەبەستراوی مانچستەر یونایتدە و دەیەوێت هەرچی زووە بیگوازێتەوە لەندەن.

تۆڕی هەواڵی ESPEN زانیاری داوە کە جۆزێ مۆرینهۆ خواستی لەسەر جێسی لینگاردە و، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە دانیێل لیڤی سەرۆکی سپێرز کردووە رێگەی ڕێگەی گونجاو بۆ گواستنەوەی بدۆزێتەوە.

لینگارد، کە دراوەشەوەترین ئاستی خۆی لە سەردەمی ڕاهێنەرایەتی مۆرینهۆ بوو، بە تەواوەتی لە پلانەکانی ئۆڵی گۆنار سۆڵشایەردا نەماوە و داکشانی ئاستی لە یەک دوو ساڵی ڕابردوودا وای کردوووە کەمترین چانسی بۆ سەرەکیی بوون نەمێنێت بە درێسی مان یو.

بە چوونە پێشەوە بۆ کڕینی یاریزانە 27 ساڵانەکە، تۆتنهام دەیەوێت پێشوەختە بیر لە فرۆشتنی دێلی ئالی بکاتەوە تا تێچووی گواستنەوەی لینگارد ئاسانتر بکات و شوێنی گونجاویشی بۆ چۆڵ بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button