ئینگڵته‌را

یەکەم دوو یاری لیدز لە پریمەرلیگ، دوو ژمارەی پێوانەیی بە خۆوە بینی

یاریگا- دوای 16 ساڵ چاوەڕوانی، لیدز یونایتد گەڕاوەتەوە پریمەرلیگ و لە یەکەم دوو یاریی خۆیاندا دوو ژمارەی پێوانەی تێدا تۆمار کراوە.

ئەنجامی هەرودوو یارییەکەیان بە شێوەیەکی دراماتیکی و نەفەسگیر کۆتایی هات کاتێک بەرامبەر لیڤەرپووڵ 3-4 شکستی هێنا و بەرامبەر فوڵهام 4-3 بردیەوە.

ئەوەش ژمارەی پێوانەییە لە ڕووی زۆرترین ژمارەی گۆڵەوە بۆ یانەیەک لە یەکەم دوو یاری سەرەتایدا لەوەتەی ساڵی 1962.

هەروەها بە تۆمار کردنی حەوت گۆڵ لە یارییەکەی فوڵهام، زۆرترین ژمارەی گۆڵە لە نێوان دوو یانەی تازە سەرکەوتوو بۆ پریمەرلیگ لە دوای ساڵی 2003 کە ئەو کات ئەو مارەیه له نێوان لیستەر سیتی و وڵڤرهامپتن تۆمار کرا.

یاریی هەفتەی سێیەم و چوارەمی تیمەکەی مارسێلۆ بێلسا بەرامبەر یانەکانی شیفیڵد یونایتد و مان سیتی دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button