ئیسپانیا

زیدان پێکهاتەی ئەمشەوی ئاشکرا دەکات

زیدان بێ بەشە لە خزمەتەکانی ئیسکۆ، ئاسێنسیۆ و هازارد

زێنەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، لوکا یوڤیچی بۆ یاری ئەمەشەویان لە بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد بانگهێشت کردووە.

هەفتەی رابردوو هێرشبەری نێودەوڵەتی سڕبی دەست بە مەشقەکان کردەوە، ئەمەش دوای چاکبوونەوەی لەو پێکانەی تووشی چۆکی ببوو. لەلایەکی دیکەوە زیدان بانگهێشتی مارتن ئۆدیگاردیشی بۆ لیستە ٢٢ یاریزانییەکەی کردووە.

هەریەکە لە ئیدێن هازارد، مارکۆ ئاسێنسیۆ و ئیسکۆ بەهۆی چاکنەبوونەوەیان لە پێکانەکانیان بانگهێشتی یارییەکە نەکراون، زیدان بۆ شوێنگرەوەی ئەوان بانگهێشتی هەریەکە لە ئۆلاوالی ئاکینلابی و سێرجیۆ ئاریباس کردووە.

لیستی یاریزانان

گۆڵپارێزان: تیابۆ کۆرتوا – دیێگۆ ئاڵتوبی – ئاندرێ لونین

بەرگریکاران: دانی کارڤاخال – سێرجیۆ رامۆس – رافایێل ڤاڕان – ناچۆ فێرناندێز – مارسێلۆ – فێرلاند مێندی – ئالڤارۆ ئۆدریۆزۆلا.

ناوەڕاستکاران: تۆنی کرووس – لوکا مۆدریچ – کاسیمێرۆ – فێدێریکۆ ڤالڤێردی – مارتن ئۆدیگارد – مارڤین ئۆلاوالی ئاکینلابی – سێرجۆ ئاریباس.

هێرشبەران: کەریم بنزیما – لوکا یوڤێچ – ڤینیسیۆس جونیۆر – رۆدریگۆ گۆیس – بۆرخا مایۆڕاڵ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button