ئه‌وروپائیسپانیا

پیانیچ دڵخۆشە بە یەكەم یاری لەگەڵ بارسێلۆنا

یاریگا: میرالیم پیانیچ ، ئەستێرەی پێشووی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی و ئێستای یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی دوای ئەنجامدانی یەكەم یاری لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە.

بارسێلۆنا بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە ئیلچی بردەوە لە یاری دۆستانەی خوان گامبەر.

دوای یاریەكە یاریزانە بۆسنایەكە ووتی: من زۆر دڵخۆشم بە یەكەم بەشداریم لێرە، پێش ئەوەی بچمە نێو یاریگا ڕاهێنەر زانیاریەكانی شێوازی یاریكردنمی پێ ووتم، یانەكە بە باشی كار دەكات و ئێمە ئامادەین بۆ یاریەكانی داهاتوو.

هەروەها ووتیشی: ئامادەین بۆ خولی ئیسپانی، بە باشی و بە سەختی كار دەكەین هەر لە ئێستاوە ڕكابەری دەستی پێكردووە، بێگومان پێوویستمان بە ڕاهێنانی زیاترە.

هەفتەی داهاتوو لە یەكەم یاری فەرمی كومان بارسێلۆنا میوانداری ڤیاڕیاڵ دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button