ئه‌وروپا

كۆوتینهۆ هیوادارە پشتی پێ ببەسترێت لە بارسێلۆنا

یاریگا: فلیپ كۆوتینهۆ ، یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هیوادارە ئاستی بەرز ببێتەوە و دووپاتیكردەوە كەوا تەواوی تواناكانی دەخاتە گەڕ تا شوێنی خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی بلاوگرانا بكاتەوە.

دوای ئەوەی بە بڕی 145 ملیۆن یۆرۆ لە لیڤەرپولەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد وەك پێوویست ئاستی لە ئیسپانیا دەرنەكەوت، بەڵام دوای پەیوەندیكردنی ڕونالد كومان بە یانەكەوە یاریزانە بەڕازیلیەكە هیوادارە لە پلانەكانی ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكەدا بێت و پشتی پێ ببەستێت.

لە دوای یاریە دۆستانەكەیان لە جامی خوان گامبەر بەرامبەر ئیلچی كە بارسا بە گۆڵێكی بێ وەڵام یاریەكەی بردەوە و كۆوتینهۆش بە باشترین یاریزانی یاریەكە دەستنیشانكرا ناوبراو ووتی: هەفتەیەكمان لە پێشە پێش دەستپێكردنی هەموو شتێك، بە چڕی كار دەكەین، ڕاستە ماوەیەكی درێژ نیە ، بەڵام هەوڵی باشتر دەدەین.

هەروەها ووتیشی: هەموو ڕۆژێك لە ڕۆژی ڕابردوو زیاتر خۆمان ماندوو دەكەین بەو شێوازەی ڕاهێنەر دەیەوێت، هێشتا پێوویستمان بە چەند هەفتەیەكە، هیوادارم وەرزێكی باش بێت بۆمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button