ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: دیێگۆ ژوتا پەیوەندی بە لیڤەرپولەوە كرد

یاریگا: یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بەشێوەیەكی فەرمی گواستنەوەی دیێگۆ ژوتای یاریزانی پێشووی وۆلڤەرهامبتۆنی بۆ ڕیزەكانی ڕاگەیاند.

لە پەڕەی فەڕمی خۆیان لە تویتەر ڕێدز بە پارچە ڤیدیۆیەك پەیوەندیكردنی هێرشبەرە پورتوگالیەكەی بۆ ڕیزی یانەكەیان ئاشكرا كرد.

یاریزانە تەمەن 23 ساڵانەكە درێسی ژمارە 20ی یانەكەی كلۆپ دەپۆشێت و لیڤەرپول بڕی گرێبەستەكەی ئاشكرا نەكرد بەڵام زۆربەی سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كەوا یاریزانەكە بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ڕێدزەوە كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button