ئه‌وروپائیسپانیا

کەسێکی نزیک لە میسی بارسێلۆنا جێدێڵێت

یاریگا
بارودۆخی یانەی بارسێلۆنا تاوەکو دێت خرابتر دەبێت و ئەو یانەیە دوای دەرکردنی ئێریک ئابیدال بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەیان و بەرێکردنی لویس سوارێز یەکێک لە گۆڵکارەکانی، ئەمجارەیان پزیشکی یانەکەیان لە دەست دەدەن.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە، ریکارد پرۆنا پزیشکی بارسا کە لە ساڵی 1996 بە دواوە چارەسەری یاریزانەکانی ئەو یانەیە دەکات، دەیەوێت ئەو یانەیە بە هۆی رەفتاری کارگێری یانەکەی جێبێڵێت و هەوڵێکیش هەیە کە ئەم پزیشکە گرێبەستەکەی هەر زوو هەڵوەشێندرێتەوە، بۆ ئەوەی تووشی سکاڵای نەبن.

ئەم پزیشکە لە دوای کارلێس ناڤال سەرپەرشتیاری بارسێلۆنا، کۆنترین ئەندامی یانەکەیە و پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی بارسا هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button