ئه‌مریکائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

سوارێز لە پێناو یوڤێنتوسدا، گەورەترین ئۆفەری یانەیەکتری ڕەت کردۆتەوە

یاریگا- لویس سوارێز لە پێناو پەیوەندی کردن بە یانەی یوڤێنتووسەوە، پارەی بەلاوە ناوە مووچەیەکی بەرزی لە یانەیەکیترەوە ڕەت کردۆتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتی پیسپانی، یانەی ئینتەر میامی ئەمریک ئۆفەرێکی نایابی پێشکەش بە گۆڵکارە ئۆرۆگواییەکە کردووە، کە وەک بە قایل بوونی، دەیکات بە خاوەنی بەرزترین مووچە لە خولی ئەو وڵاتە.

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات، میامی کە دێڤید بێکهام خاوەندارێتی بەشێک لە پشکەکانی دەکات و لەم هاوینەدا توانی بیلیز ماتوێدی و گۆنزالۆ هیگواین بگوازێتوە، دەستپێشخەرییەکی بە بڕی 8 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە خستۆتە بەردەم سوارێز، بەڵام ناوبراو ڕەتی کردۆتەوە و پێوەندی کردنی بە خانمە پیرەکە و مانەوەی لە ئەرووپا هەڵبژاردووە.

بۆ زانین، سوارێز بارسێلۆنای جێ هێشتووە و هەر دوێنش سەرچاوەکان لە ئیتاڵیاوە هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردەوە کە هێرشبەرەکە بە سەرکەوتووی تاقی کردنەوەی زمانی ئیتاڵی بۆ ئاستی B تێپەڕاندووە تا ڕێکارەکانی گواستنەوەکەی بۆ یوڤی یەکلایی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button