ئه‌وروپائیسپانیا

زیدان وەڵامی چەند پرسێکی جیاواز دەداتەوە

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر ریال سۆسیداد لە گەڕی یەکەمی لالیگا وەڵامی چەند پرسێکی جیاواز دەداتەوە.

پێشبینی بۆ یارییەکەی بەرامبەر ریال سۆسیداد

” سۆسیداد تیپێکی بەهێزە و پێمان خۆشە یاریی یەکەممان بەرامبەر ئەو یانەیە، یاریزانەکانی ئەو یانەیە راکردنێکی زۆریان هەیە و ئێمەش بە باشی ئامادەین بۆ یارییەکە “.

چارەنووسی مارتن ئۆدیگارد

” ئۆدیگارد یاریزانێکی بە توانایە و ساڵ دوای ساڵ ئاستی باشتر دەبێت، وەرزی رابردوو لەگەڵ ریال سۆسیداد بە باشی یاریی کرد، ئێستا ئەو یاریزانی ریال مەدریدە و دەتوانێت یاریزانێکی گرنگ بێت بۆ ئێمە “.

بۆچی ریگیلۆن بەرێکرا

” ریگیلۆن یاریزانێکی نایابە و هیوا دەخوازم لەگەڵ تۆتێنهام سەرکەوتوو بێت، ئێمە ئێستا لە هەر پۆستێک دوو یاریزانمان هەیە و نامانەوێت لەمە زیاتر بن، چونکە ئەو کات تووشی کێشە دەبین”.

بازاری گواستنەوەکان

” تاوەکو چواری مانگی داهاتوو دەرفەتی ئەوەمان لە پێشە چەند یاریزانێک بگوازینەوە، لێتان ناشارمەوە لەوانەیە تا ئەو کاتە زۆر گۆڕانکاری بکرێت “.

چارەنوسی هازارد

” ئاگادارنیم هازارد کە دەگەڕێتەوە و پەلەمان نیە لە گەڕانەوەی، چاوەڕێ دەکەین 100% چاک بێتەوە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button