ئه‌وروپائیسپانیا

ئەمشەو بارسێلۆنا یاریی هەیە

یاریگا
ئەمشەو بارسێلۆنا لە یاریی جامی خوان گامبەر کە ساڵانە پێش دەست پێکردنی وەرزی نوێ دەکرێت لە یاریگای کامپ نۆ رووبەرووی ئێلچێ دەبێتەوە.

ئەمشەو کاتژمێر 20:00 بە کاتی هەولێر لە یاریگای کامپ نۆ و بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بە هۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بارسێلۆنا لە یاریی جامی خوان گامبەر رووبەرووی ئێلچی دەبێتەوە و رۆناڵد کومان راهێنەری بلاوگرانا لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی بۆ یارییەکە بڵاوکردەوە و لویس سوارێز ئەمجارەش بانگهێشت نەکراوە و لە بەرامبەردا ئانسۆ فاتی هێرشبەری لاوی ئەو یانەیە دوای تووشبوونی بە پێکان چاکبووەتەوە بانگهێشتی یارییەکە کراوە.

بارسێلۆنا ئەمشەو سێیەم یاریی خۆی پێش دەست پێکردنی وەرزی نوێی لالیگا دەکات، کە بریارە 27ـی ئەم مانگە لە یەکەم یاریی وەرزی نوێ رووبەرووی ڤیاریال ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button