عێراق

فیفا بە گیان لەدەستدانی نازم شاکر نیگەرانە

فیفا پەیامێکی هاوخەمی بۆ عێراقییەکان دەنێرێت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ بە بۆنەی گیان لەدەستدانی نازم شاکر، پەیامێکی هاوخەمی بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق نارد.

لە پەیامەکەی جیانی ئینفانتینۆدا هاتووە، وشەکان ناتوانن گوزارشت لە هەستە ناخۆشەکەم بکەن، بەڕاستی لەدەستدانێکی گەورەیە بۆ تۆپی پێی عێراقی.

ئینفانتینۆ دەڵێت، خوالێخۆشبوو نام شاکر یەکێک لە یاریزانە ئاست بەرزەکانی هەڵبژاردەی عێراق لە مۆندیالی ١٩٨٦ و لەسەر ئاستی یانەکانیش، هەمووان کارە گەورەکانی لەگەڵ یانەی قوە جەوییە لەیاد ناکەن. سەرۆکی فیفا بە نیگەرانییەوە روونیکردەوە، لە دوای وازهێنانی لە یاری کردن، بۆ ماوەی سێ دەیە نازم شاکر بە ئاستێکی بەرزی پیشەییەوە راهێنەرایەتی چەندین یانەی کرد.

نازم شاکر لە ١١ـی ئەم مانگە دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر گیانی لەدەستدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button