ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مان سیتی و بارسا چاویان لە بەرگریکارێکی سێڤییایە

گواردیۆلا و کومان دەیانەوێت بە کۆندی کێشەی هێڵی بەرگرییان چارەسەر بکەن

یانەی مانچێستەر سیتی دەیەوێت جۆڵس کۆندی، بەرگریکاری یانەی سێڤییا بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، لە دوای شکستهێنانی مانچێستەر سیتی لە بەدەستهێنانی خزمەتەکانی کالیدۆ کۆلیبالی، بەرگریکاری یانەی ناپۆلی، ئێستا پێپ گواردیۆلا چاوی لە بەرگریکارەکەی سێڤییایە.

هەرچەندە باس لە دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نێوان بارسێلۆنا و سێڤییا دەکەن، لەبارەی گواستنەوەی کۆندی، یاریزانی نێودەوڵەتی فەرەنسی، بەڵام مان سیتی ئامادەیە بەهەر شێوەیەک بێت، کۆندی بگوازێتەوە قەڵای ئیتیحاد.

مانچێستەر سیتی بە هۆی بەرزی نرخی کۆلیبالی کە دەگاتە ٧٠ ملیۆن یۆرۆ، لە پڕۆسەی گواستنەوەی کشایەوە.

کۆندێ لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوو بە بڕی ٢٥ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە سێڤییاوە کرد، ئێستا یانەکەی ئەندەلووس داوای بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ دەکات، بۆ دەستبەرداربوون لە خزمەتەکانی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button